شۆڕش ئەبوبەکری

غەمی خۆم نییە

بە دەنگی: شۆڕش ئەبوبەکری
شێوەزار: سۆرانی
119
غەمی خۆم نییە غەمی تۆمە
غەمبار بی من ڕەنجەڕۆمە
بە دڵ عاشق ئەزیزم
بە خاڵت بووم دیدەکەم
مەڵێ شێتە شێتی تۆمە

بە برۆ فەرمووت بڕۆ بۆیە
ئێستا گریان و ڕۆڕۆمە
دەست هەڵناگرم ئەزیزم
لە باڵاکەت دیدەکەم
هەموو عالەم بمکا لۆمە

مەیلت نانێم تاکو دەمرم
خۆزگە بمرم گەر بە درۆمە
دەنگت خۆشە ئەزیزم
بۆیە ئەمنیش دیدەکەم
عاشقی حەیران و لۆ لۆمە

غەرقی چۆمی عیشقی تۆ بووم
تۆ نەجاتم دە لەو گۆمە
لێم مەپرسە ئەزیزم
بۆچی دەگری دیدەکەم
کێشەم لەگەڵ بەختی خۆمە
غەمی خۆم نییە غەمی تۆمە
غەمبار بی من ڕەنجەڕۆمە
بە دڵ عاشق ئەزیزم
بە خاڵت بووم دیدەکەم
مەڵێ شێتە شێتی تۆمە