شۆڕش ئەبوبەکری

خونچەگوڵەکەم (شیوەنی گوڵاڵە)

بە دەنگی: شۆڕش ئەبوبەکری
شێوەزار: سۆرانی
151
کچم، مایەی ژیانم، یادگاری
شەبابم، نۆبەرەی شیرینی داری
غەرامی کەم دەوامی عومری لاویم!
دڵۆپی خوێنی گەرمی ئاگراویم!

جگەرگۆشەی عەزیزم، نووری چاوم!
سەری تاڵە دەزووی ئاماڵی خاوم
چ زوو مردی؟ کچم هەیهات کچی خۆم
چ زوو مردی؟ چ زوو کەوتیتە بن گۆم

دەمێ پشکووتی تێر بۆنم نەکردی
گوڵاڵەی خۆشەویست دەر لەحزە مردی!
کچێکم بوو، کچێ، تەنیا کچێ، بەس!
ئەویشت ئاخری کوشت چەرخی ناکەس!

کچم تەنیا گوڵم، نەشئەی ژیانم
دڵی شادم، ترووسکەی چاوەکانم
کچم، ڕۆحم، کچم، هەیهات و هەیهات!
چ کۆچێ بوو! چ کۆچێ؟ وا کش و مات؟!
غونچەگوڵەکەم، بەندی دڵەکەم ژاکاوی
باخەوان ئیشتیبای کرد ئاوی داوی

هۆنراوە: گۆران