عەدنان کەریم

قوربانی دوو ئەبرۆی ڕەشی فیتنەگەرت بم

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
176
قوربانی دوو ئەبرۆی ڕەشی فیتنەگەرت بم
حەیرانی لەبی خەندەیی شیرینشەکەرت بم
ئەم مەجلیسە وا مەستە لەبەر بادەیی چاوت
هەر من بە دڵ و گیان و جگەر بادەگەرت بم

وەک سۆفی بە حیلە* مەکە مەنعم لە تەماشا
قوربانی دڵی ساف و سەفای بێخەتەرت بم
تۆ مانگی* تەماشا وەرە ئەمڕۆکە بە لەنجە
قوربانی قەدی شۆخی* شەدەی لاری سەرت بم

کێ بێ کە ئەکێشێ* بە جەفا و نازی دوو چاوت
هەر خۆم* بە فیدای چاوی ستارەی سەحەرت بم
هەر لەحزە بە سەد تەرزە دەکا فیتنە بە مەیلت
قوربانی دووسەد نازی بە چاوی نەزەرت بم
هۆنراوە: دەروێش عەبدوڵڵا

*= ئەو وشانە لە هۆنراوەی شاعیردا بەم شێوەیە هاتوون:
بە حیلە ≥ دەخیلا
مانگی ≥ ماندوو
شۆخی ≥ شۆڕی
کێ بێ کە ئەکێشێ ≥ کێ بێ کە نەکێشێ
خۆم ≥ من