ئەیووب عەلی

ئەمشەو خەوم پێتەوە دی ٢

بە دەنگی: ئەیووب عەلی
شێوەزار: سۆرانی
380
ئەمشەو خەوم پێتەوە دی
لە خەوما بووبووی بە پەری
وەک فریشتەی بەرگ سپی
ئەهاتیە خوار ئاهـ بە کپی
پەریزادە ئەی دەم و چاو فریشتەیی
ساڵێک ڕۆیی هەواڵێکم پێ نەگەیی

کەی دێیتەوە کەی دێیتەوە
وا ساڵێکی گەورە و گران بەسەر دووریتا تێپەڕی
پاییز هات و گەڵا وەری تۆ کچی وڵاتی بەفری
من ئامادەم بۆ کچێکی وەک تۆی پەری
شوێنپێی کاروان هەڵگرم ببمە کوڕەکۆچەری
ساڵێک ڕۆیی هەواڵێکم پێ نەگەیی

کەی دێیتەوە کەی دێیتەوە
وا ساڵێکی گەورە و گران بەسەر دووریتا تێپەڕی
تۆ کچی وڵاتی بەفری
هەر دێیتەوە و کە دێیتەوە
بێگومانم ئەی عەزیزە نازدارەکەم
ئێستا لە جاران جوانتر و لە جاران شیرینتری
لە جاران شیرینتری
ساڵێک ڕۆیی هەواڵێکم پێ نەگەیی