زەکەریا عەبدوڵڵا

قەدەر

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: لاپەڕەی سپی
شێوەزار: سۆرانی
235
من نەمدەزانی ئەوین وەهایە
قەدەرم هەمووی وا لە عەشقایە
خۆشەویستیی تۆ هێند لە دڵمایە
من چارەنووسم لەگەڵ تۆدایە
نەمزانی هێندە دڵم شەیدایە
بێ تۆ هەڵناکەم هیچ لەم دونیایە
نەمزانی دڵداری دەبێتە خەمباری
ئاه و گریە و زاری دەشێوێ شەوگاری
من چی بکەم قەدەرە لە توانام بەدەرە
ناگۆڕێ تا سەرە جا ئیتر تۆش وەرە
عیشقی تۆ لێیداوم من بێ تۆ ڕووخاوم
شێتی تۆم تا ماوم بێچارە و داماوم
من چی بکەم قەدەرە لە توانام بەدەرە
ناگۆڕێ تا سەرە جا ئیتر تۆش وەرە

هەرگیز نەمزانی عەشقت نووسراوە
لە ناو چاوانی من مۆر کراوە
دوعای ناشادی لە من خوێنراوە
لە تەختی قەدەر بۆم هەڵواسراوە
دەستی جادووگەر بۆ من بڕاوە
تا هەیە شادی لێی دوور خراوە
نەمزانی دڵداری دەبێتە خەمباری
ئاه و گریە و زاری دەشێوێ شەوگاری
من چی بکەم قەدەرە لە توانام بەدەرە
ناگۆڕێ تا سەرە جا ئیتر تۆش وەرە