بۆ نەگریێم، بۆ نەکەم گریان و شین
دڵ لە کۆڵدایە و دەروونی من خەمین
ئاسمان تاریکە ئاسۆ پڕ لە کین
وا ئەوین ئەمرێ، ئەوین ئەمرێ ئەوین
کە تۆ هاتی لەگەڵتا پێکەنین هات
کە ڕۆیشتی هەناسەی سەرد و هەیهات
هەمووی هەر هات و چوونە کاری دونیا
بە تەنیا هەر خەمە هەر دێ ئەگەر هات
ئەبارێ هەوری خەم لەم شارە بێ تۆ
واوەیلایە، خەمە، هاوارە بێ تۆ
ئەسیری دەستی دووری بوو دڵی من
گەرمەشینە، خەمە، گریانە بێ تۆ
کچی خەمباری شاری ئاگراوی
ژەمێ خۆشیی نەدیوە گیانە بێ تۆ
ئەگەر بێت و نەبارێ هەوری شیرین
لەبالەب کاسەکەم خوێناوە بێ تۆ
لەبالەب کاسەکەم خوێناوە بێ تۆ
بۆ نەگریێم، بۆ نەکەم گریان و شین
دڵ لە کۆڵدایە و دەروونی من خەمین
ئاسمان تاریکە ئاسۆ پڕ لە کین
وا ئەوین ئەمرێ، ئەوین ئەمرێ ئەوین