کەویار هادی

کە دەڵێن ئەمڕۆ

بە دەنگی: کەویار هادی
شێوەزار: سۆرانی
149
کە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و کێو شینە
چەندە مەڵبەندی ئێمە شیرینە
ئاخ بڕۆ سەر گردی یارە ببینە
لە جیهاندا گوڵێکی ڕەنگینە

ئەو دەمەی ڕۆژ دەگاتە ئێوارە
ڕوو بکەرە شاخی گۆیژە بنواڕە
عەرشی پەروەردگاری لێ دیارە
دامەنی وەک بەهەشتی ئاودارە

زەمزەمەی بولبولی بەهارانی
وردە بارانی ژێر دەوارانی
لە شەوی بەزمی سەرچنارانی
وشکە سۆفی ئەخاتە گۆرانی