بەیانیت باش خۆشەویستم شەقام بۆنی تۆی گرتووە
خۆر پرشنگی زێڕینی خۆی لە جوانیی تۆ وەرگرتووە
بەیانیت باش خۆشەویستم شار بە تۆوە گوڵستانە
هەموو تەمەن لەگەڵ تۆدا وەک بەهەشتە ئەم ژیانە
بەیانیت باش خۆشەویستم پەری ئاسا جوانە شێوەت
تەنها هەر کاری یەزدانە نەخشی کات ئەو دەم و لیوەت
بەیانیت باش خۆشەویستم تۆی ئومێدی هەموو ژینم
پیری مەیخانە بە حاڵم هەرکە ڕۆژێ تۆ نەبینم
کە ڕوخساری تۆ دەبینم لەگەڵ سروەی بەیانا
دەڵێی پەپوولەی عەشقە دەفڕێ بە ناخ ئاسمانا