فەتانە وەلیدی

لەسەر کانی

بە دەنگی: فەتانە وەلیدی
شێوەزار: سۆرانی
106
لەسەر کانی تێتەو
لێو بە کەنین گۆزە بە شانە
بۆ ڕان ئەڕێتەوە
وێنەی پەری ناسک و جوانە
بە نازەو پا ئەنێ بە ڕووی گوڵەو شۆخ و خەرامان
بە دەم شمشاڵەوە هەڵئەپەڕێ ئەڕێ بۆ ناو ڕان
لە دوورەوە قاو ئەکا لە شوان
بە دەم باوە زوڵفی پەرێشان
وەکوو ئاهوو لە کێوسان
وێنەی بوڵبوڵ ئارام ناگرێ
ئاواز و گۆرانی ئەچڕێ
ڕێگام یەکجاری دوورە

هاوردگمە ئاو لە کانی بەم گۆزە سوورە
بێرەو لە ئەم ئاوە بخوە لە من مەتۆرە
بێرەو بێرەو توخوا ئاخر لە من مەڕەنجە
بێرە پیریمەوە لێم بسێنە بەم دەس و پەنجە
بسێنە لە دەسم ئاوی فێنک، کەی وەختی لەنجە؟

ئیتر هەوەسی دیدەنی دڵدارم نەماوە
مەجنوونم و بۆ هیچ کەسێ مەیلم نەماوە

لەسەر کانی تێتەو
لێو بە کەنین گۆزە بە شانە
بۆ ڕان ئەڕێتەوە
وێنەی پەری ناسک و جوانە
بە نازەو پا ئەنێ بە ڕووی گوڵەو شۆخ و خەرامان
بە دەم شمشاڵەوە هەڵئەپەڕێ ئەڕێ بۆ ناو ڕان
لە دوورەوە قاو ئەکا لە شوان
بە دەم 'با'وە زوڵفی پەرێشان
وەکوو ئاهوو لە کێوسان
وێنەی بوڵبوڵ ئارام ناگرێ
ئاواز و گۆرانی ئەچڕێ
ڕێگام یەکجاری دوورە

هاوردگمە ئاو لە کانی بەم گۆزە سوورە
بێرەو لە ئەم ئاوە بخوە لە من مەتۆرە
بێرەو بێرەو توخوا ئاخر لە من مەڕەنجە
بێرە پیریمەوە لێم بسێنە بەم دەس و پەنجە
بسێنە لە دەسم ئاوی فێنک، کەی وەختی لەنجە؟