ژینا سەقزی

دڵتەنگی

بە دەنگی: ژینا سەقزی
شێوەزار: سۆرانی
312
ئەسرین ڕێژنەیە و بارانە و جووڵەجووڵ
زوخمی پەنجەرە و ئاسن و ژەنگی قووڵ
دڵێکی شکاو و زیز و مات و پڕ
شەوێکی نەدوێن و شڕ و سارد و سڕ

سیگار و هەناسە و خەمێک پڕ لە هێش
کڕێوەی سووتووی تووتون و خۆڵەمێش
دێتە بیر ئەو ڕۆژانە وا وەک ئەسیر
لە بەندی ئەوینی تۆدا بووم بە پیر

لەبەر چاوی خەڵکی پڕم لە بزە
لە تەنیاییدا تێ لە جەرگم کزە
دڵتەنگم وەکو ئەو گەڵایەی وەری
خەزانێ لەزان بوو بە جلک و بەری