پۆلێننەکراو

شای وڵات - زانیار بەهرامی

بە دەنگی: پۆلێننەکراو
شێوەزار: سۆرانی
113
شای وڵات

ئه‌گه‌ر شای وڵاتێک بایه‌م
وێنه‌یه‌کی ڕوومه‌تی تۆم، ئه‌کرده ئاڵای نیشتمان
هه‌ناسه‌تم ئه‌کرده با و ئاڵاکه‌م پێ دائه‌شه‌کاند
ئه‌گه‌ر شای وڵاتێک بایه‌م
ده‌نگی ناسک و نیانی تۆم ئه‌کرده سروودی نیشتمان
چاوتم ئه‌کرده نامووسی وڵات و خوێنی دنیام بۆ ئه‌ڕژاند
ئه‌گه‌ر شای وڵاتێک بایه‌م
دڵی تۆم ئه‌کرده قه‌ڵا و دژێکی به‌رزی نیشتمان
سینگتم ئه‌کرده سه‌نگه‌ر و خه‌ڵکم تێدا حه‌شار ئه‌دان
ئه‌گه‌ر شای وڵاتێک بایه‌م
تۆم ئه‌کرده بوته ‌گه‌وره‌که‌ی وڵات و
چی گیاندار هه‌بوو له دنیا، بۆتم ئه‌کردن به فیدا
خۆشم ئه‌بووم به پێشمه‌رگه‌ و تا دواهه‌مین چۆڕی خوێنم، بۆ پاراستنت گیانم ئه‌دا...
هۆنراوە: مەسعەب نادری