ئەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
سنگی پەنیری کوردی زوڵفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی چەپم کونە ناسکۆڵ بە مست لێیداوە
ئەگەر ببی* بە یارم خوداحافیز ماڵاوا
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن با لەسەر تۆ بمکوژن
دەست لە باڵات هەڵناگرم نۆ منداڵ مەمکت بمژن
لەسەر باڵای جوانێژن کورد بە بڕنەو بمکوژن
ئەنتیکە و زێدەهانە گولەکەت دەردی گرانە
ئوتاقێکی بۆ دەکەم چیمەنتۆ و باڵەخانە
لەو خاڵانە و لەو لێوانە کامیان ماچ کەم جوانە
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریەم ئەتۆ گوارە و ئەمن گوێم
وەک دەمانچەی کەلەکێم دەستم لێدەی دەترەقێم
ئەنتیکە و زێدەهانە گولەکەت دەردی گرانە
ئوتاقێکی بۆ دەکەم چیمەنتۆ و باڵەخانە
لەو خاڵانە و لەو لێوانە کامیان ماچ کەم جوانە
*= ئەگەر "نابی" درووستە لێرە. ئەم دەقە لە چەند گۆرانیی مامۆستا زیرەکدا هاتووە.