حەمە جەزا

هانێ گوڵ

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
170
هانێ گوڵ هانێ گوڵ بیدە لەبەر یەخەکەت
با نەڕەنجێ دڵە تازە تەنگەکەت
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەت
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەت
هەر خۆش بێ ئاهەنگەکەت

دەردی دووری تەنیاییم زۆر چێشتووە
وەک ڕەوەندان بارم لێرە خستووە
ڕەنجەڕۆ خۆم کەژاڵێم جێهێشتووە
خەفەتبارم خەمم لە لێو نیشتووە
هانێ گوڵ چەپکێ گوڵ بیدە لەبەر یەخەکەت
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەت
با نەڕەنجێ دڵە تازە تەنگەکەت
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەت
هەر خۆش بێ ئاهەنگەکەت

قزڵەر خۆشە پیرەمەگروون لە شانی
شاخی دابان شەنگەڵە*؟؟؟ و مێرگەپانی
دار گوێزەکان سەرچاوەی ئاو و کانی
بە نیو*؟؟؟ ڕۆژێ ڕەشماڵی جافەکانی
هانێ گوڵ چەپکێ گوڵ بیدە لەبەر یەخەکەت
با نەڕەنجێ دڵە تازە تەنگەکەت
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەت
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەت
پیرۆز بێ ئاهەنگەکەت

زۆر بێزارم لە دەور و بارودۆخە
با دانیشین لەبن داری ئەو قۆخە
وێرانە بووم هەر وەک گوندی بەخدۆخە*؟؟؟
دەمهەژێنێ لەنجە و لاری ئەو شۆخە
هانێ گوڵ چەپکێ گوڵ بیدە لەبەر یەخەکەت
با نەڕەنجێ دڵە تازە تەنگەکەت
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەت
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەت
هەر خۆش بێ ئاهەنگەکەت

خۆم دەزانم چەند سازگارە مێرگەپان
ڕاوی ئاسک و مەڕەکێوی و کەروێشکان
کڵۆی بەفر و ماستاوی پڕ لە قەزوان
ئاوی سارد و جێ ڕاوگەی ڕازی عاشقان
هانێ گوڵ چەپکێ گوڵ بیدە لەبەر یەخەکەت
با نەڕەنجێ دڵە تازە تەنگەکەت
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەت
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەت
هەر خۆش بێ ئاهەنگەکەت

زۆر بێزارم لەو ڕێیەی تۆ گرتووتە
ڕۆژێ نەبوو تەگبیرێک بکەین بە جووتە
بەختم ڕەشە هەر وەکوو خاڵی ڕووتە
نازدارەکەم شازادەی دۆڵەڕووتە
هانێ گوڵ هانێ گوڵ بیدە لەبەر یەخەکەت
با نەڕەنجێ دڵە تازە تەنگەکەت
با نەژاکێ پەرچەم و ئەگریجەکەت
ڕازاوە بێ و پیرۆز بێ ئاهەنگەکەت
هەر خۆش بێ ئاهەنگەکەت

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس