حەمە جەزا

کۆست

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
131
گەر دەمبینی وەکوو سۆفی چۆن ڕیشم بەرداوەتەوە
ئاهی حەسرەت خۆزگەی نەبوو لە دەروونما تواوەتەوە

گەر دەمبینی دەست لە ئەژنۆ سەراپا ڕەشم پۆشیوە
وەک چاوەڕێی سێدارە بم ڕەنگ و ڕوخسارم پەڕیوە
گەر دەمبینی وەکوو سۆفی چۆن ڕیشم بەرداوەتەوە
ئاهی حەسرەت خۆزگەی نەبوو لە دەروونما تواوەتەوە

چاوم فرمێسکی لێ بڕاوە دڵم وا دەگری بە بێدەنگ
زەرد و لاواز و بێ هەستم وەکوو ڕووبار و ئاوی مەنگ
گەر دەمبینی وەکوو سۆفی چۆن ڕیشم بەرداوەتەوە
ئاهی حەسرەت خۆزگەی نەبوو لە دەروونما تواوەتەوە

کەڵکم نەماوە ڕەفیقان بەرگەی کۆستی وا ناگرم
دڵم لە موو باریکترە بەو خوا خەریکە دەمرم
گەر دەمبینی وەکوو سۆفی چۆن ڕیشم بەرداوەتەوە
ئاهی حەسرەت خۆزگەی نەبوو لە دەروونما تواوەتەوە

ڕۆژانە هەر وەکوو شێتێ بێ فکر و سەر لێ شێواوم
شەوانە دەچمە سەر سەرین ڕوخسارم دێتە بەر چاوم