حەمە جەزا

سکاڵا

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
163
هێندە گریام هێندە گریام
گریان بوو بە ژانەدڵ لێم
دەستم بۆ هەر گوڵێ دەبرد
ئەبوو بە دڕک لە ژێر پێم

بەڵام منی پیری عاشق ماندوو نابم هەر لەسەر ڕێم
سۆزی دەروون گڕی سینە بە ڕەقی بۆ دنیا دەڵێم
دیارە بێبەخت و سەرسەختم هەرچیم خۆش ویست زویر بوو لێم
ئەڵێم تاکوو بوونم هەبێ گۆرانیی عەشق بۆ کورد ئەڵێم
هێندە گریام هێندە گریام
گریان بوو بە ژانەدڵ لێم
دەستم بۆ هەر گوڵێ دەبرد
ئەبوو بە دڕک لە ژێر پێم

منی تەنیای مامەخمە میوانی خۆمی خانەخوێم
ئیتر گریان دادم نادا چاویشم نابینا بوون لێم
نەبادا مەرگی لەناکاو دەرگای تەنیایی داخات لێم
ئەڵێم تاکوو بوونم هەبێ گۆرانیی عەشق بۆ کورد ئەڵێم
هێندە گریام هێندە گریام
گریان بوو بە ژانەدڵ لێم
دەستم بۆ هەر گوڵێک دەبرد
ئەبوو بە دڕک لە ژێر پێم