حەمە جەزا

هەواڵ

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
147
گەنم گوڵی گرت جۆ دوورایەوە
بەینی ئەمن و تۆ هەر نەبڕایەوە
هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هەر وەک لەبیرت نەمابم وایە

هەنار گوڵی گرت لیمۆ زەرد نابێ
بەینی ئەمن و تۆ هەی هەی چۆن ئەبێ وا بێ
بەینی ئەمن و تۆ چۆن ئەبێ وا بێ؟
هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هەر وەک لەبیرت نەمابم وایە

غەریب و بێکەس بە کەژ و کۆوە
غەریب و بێکەس هەی هەی بە کەژ و کۆوە
بەو بایەی دەژیم هاوار دێ لە لای تۆوە
بەو بایەی دەژیم دێ لە لای تۆوە
هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هەر وەک لەبیرت نەمابم وایە

لا دارای دنیا نیمە سەرمایە
ماڵی دەروێشیم هاوار لە خزمەتتایە
ماڵی دەروێشیم لە خزمەتتایە
هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هەر وەک لەبیرت نەمابم وایە

جەرگم ئەسووتێ ئەکات بۆسۆ
موریدی عەشقم دەروێشم بۆ تۆ
هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هەر وەک لەبیرت نەمابم وایە

گەنم گوڵی گرت جۆ دوورایەوە
بەینی ئەمن و تۆ هەر نەبڕایەوە
گەنم گوڵی گرت جۆ گەشایەوە
بەینی ئەمن و تۆ هەر نەبڕایەوە
هیچ هەواڵێکت بە لاما نایە
هەر وەک لەبیرت نەمابم وایە