ئازاد خانەقینی تیپی مۆسیقای شەهید کارزان

کەڵکی قەیوان

بە دەنگی: ئازاد خانەقینی و تیپی مۆسیقای شەهید کارزان
شێوەزار: سۆرانی
301
کەڵکی قەیوان ئازیز و یار
ئێمەش پابەندی عەشقی ئەو
بۆیە هەردەم لە جیاتی ژوان
ئەبڕین هەوراز بۆ لای بە شەو
سێبەرەکەم و یانزەی تر
بەو تریفەی مانگەشەوە
یەک لە دوای یەک زۆر بێ دەنگە
تابلۆیەکی مات و مەنگە

لە ڕێی شارا هەست وەردەگرین
بۆیە هێواش بۆی دامەزراین
خەیاڵ وتی: دەمرین؟ دەژین؟
بڵێی لەم بۆسەیەش دەرچین!
توند تفەنگم گرتە باوەش
وتم ئەوەی لەم کاتانا
تەنیا قوربانی پێ بدرێت
شەرەف نییە بەڵکو گیانا
بە جامانا ئەنجام بەستم
برینی مەچەکی ڕاستم
هاتین دیسان بەرەو قەیوان
هۆنراوە: دلێر ئیبراهیم