زەکەریا عەبدوڵڵا

نیگای پڕگۆ

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: لاپەڕەی سپی
شێوەزار: سۆرانی
149
چیتە وا لێم دەڕوانی بە نیگای پڕ پەنهانی
دڵی عاشقم شێتە و ناگرێ بەرگەی جوانی
تۆ بەو چاوە پڕ لە نازە چیت لێم دەوێ بخوازە
وەرە ئەم دڵەی من بۆ تۆ پڕ لە ڕاز و نیازە
جوانێ تۆ گەلێ جوانی بۆ بە عیشقم نازانی؟
دڵ هەر چاوی لە ڕێتە کەی ڕێگەی پێ دەزانی؟
من دڵم بۆ تۆ ڕووخاوە هیچ ئارامی نەماوە
خەڵکی هەمووی پێ دەزانێ گیانم بۆ تۆ سووتاوە
دڵ بە تاسە من چاوەڕێم هەموو دەموو ئێوارێ
لەو چاوە جوانەی عیشق دەبارێ
من ئەم دڵەم بۆی دێتە خوارێ
ئەی هاوار خودایە لە دەست ئەو باڵایە
خەریکە دەمکوژێ دەڵێ دێم و نایە

کە دێیت و بۆم دەڕوانی لەم ناوە گوڵ دەبارێ
گەر چلەی زستانیش بێ لێم دەبێتە گوڵزارێ
تۆ لەگەڵ خۆتا دەهێنی هەموو خەمڵی بەهارێ
دڵ بە تاسە من چاوەرێم هەموو دەموو ئێوارێ
من هەموو شادیم لە تۆدایە
سەبر و ئارمیم بێ تۆ نایە
دێ و دڵ دەلەرزێنێ ڕۆحم لێ دەستێنێ
هەر چاوێ هەڵدێنێ هەموو دنیا دێنێ