زەکەریا عەبدوڵڵا

بێیتەوە

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: لاپەڕەی سپی
شێوەزار: سۆرانی
130
چاوەڕێتم وەرە گیانە
بەختەوەر کە ئەم ژیانە
ژیان جوانە لە تۆدایە بە تۆ جوانە
وەرە بێنە خەندەی عاشقانە
وەک گوڵانە ئەو نیگا پڕ نازانە
وەرە دڵ هەر چاوەڕوانە
وەکوو جاران شەوانە
بە هیواتە، لە ژوانە
وەرە ببینە دەردم بزانە
دڵ بێ تۆ بێ لانە
سەیری حاڵم کە چ پەرێشانە
پاییزە خەزانە
ئیتر با بەس بێ ئەم ژانە گرانە
وەرە هەر عیشق ڕێگەی دڵانە

کێ هێندەی تۆ شادی دێنێ؟
هەست و سۆزم دەبزوێنێ
دڵئارامیم دەفڕێنێ دەتۆرێنێ
کێ وەکوو تۆ ئەوین دەبارێنێ
عیشق دێنێ
ئاوازی دڵ دەخوێنێ
شادم دەکا دمگریێنێ
لە دڵدا هەر دەمێنێ
دەمکوژێت و دەمژێنێ
وەرە ببینە دەردم بزانە
دڵ بێ تۆ بێ لانە
سەیری حاڵم کە چ پەرێشانە
پاییزە خەزانە
ئیتر با بەس بێ ئەم ژانە گرانە
وەرە هەر عیشق ڕێگەی دڵانە