زەکەریا عەبدوڵڵا

ئەوین وا نییە

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: لاپەڕەی سپی
شێوەزار: سۆرانی
145
وام دەزانی عیشقی تۆ نابڕێتەوە تا هەتایە
وەکوو عیشقی من ئازیز هەمیشەیی و بێ کۆتایە

ئازیز ئاخر ئەوین کەی وایە!؟
عیشق لای تۆ وا بێ بەهایە
هەر وا بێ هۆ ئازیز جێم دەهێڵی بۆ؟
دوای تۆ کێم هەیە کچێ لەم دونیایە!؟

بێ وەفایی وا کچێ چۆن ڕەوایە؟
وەفا لای تۆ چۆن وا بێ مانایە؟
لە دونیا تەنیا تۆم خۆش دەویستی
ئەم دڵەم بێ تۆ سەبووریی نایە

ئازیز بۆچی دڵ دەسووتێنی
هەزار دەرد و خەم لە دڵ دەچێنی
جێم دێڵی دەڕۆی ئاخر بۆچی بۆ؟
هەرچی هیوایە لێم دەخنکێنی
بێ وەفایی وا کچێ چۆن ڕەوایە؟
وەفا لای تۆ چۆن وا بێ مانایە؟
لە دونیا تەنیا تۆم خۆش دەویستی
ئەم دڵەم بێ تۆ سەبووریی نایە