محەمەد ماملێ

هەڵوەدای تۆم (ئای فەلەک)

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
115
ئاخ فەلەک بۆچی دوور لە لەیلا بم
شێت و شەیدا بم یاران لە سوێی یاری نازەنینم
یاری من دیار نییە چۆتە سەفەرێ
بانگ کەنە شەماڵ بەرێ
نامەی بێکەسیم بۆ یارێ
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیێک چ بکەم ئەی عەزیزم یاران
من لە دووری تۆ حاڵم پەشێوە
کەوتووم دە جێوە یاران
بێکەس و غەریب لە شاران
ئێشی زامی دڵ بێچارەی کردووم
من لە سوێی مردووم یاران
بێ تۆ ماومەوە لە دیاران
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیێک چ بکەم ئەی عەزیزم یاران
ئاخ ڕەنگزەردی خەتای پایزەن
ڕەنگزەردی خەزان خەتای پایزەن
ڕەنگزەردییەکەی من کەسم های ئەرێ دووریی ئازیزەن
نازدارەی گیان
غەریب های لە شارن غەریب دیارەن
جێگای غەریبان کەسم های ئەرێ گۆشە و کەنارەن
ئەرێ نازدارەی گیان
شەرتە های پۆستی دڵ وە بان کاڵە کەم
شەو هەتاکوو ڕۆژ کەسم های دیدەم های ئەرێ ئاه و ناڵە کەم
من لە دووری تۆ حاڵم پەشێوە
کەوتووم دە جێوە یاران
بێکەس و غەریب لە شاران
ئێشی زامی دڵ بێچارەی کردم
من لە سوێت مردم یاران
بێ تۆ ماومەوە لە دیاران
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیێک چ بکەم ئەی عەزیزم یاران
وەرەوە تۆ بە شەرتەکەی جاران
لێم دەدەن تانە یاران
بێکەس و غەریب لە دیاران
تاکوو کەی بۆ تۆ ئاخ هەڵکێشم
ئاخ لەبەر ئێشم یاران
لە دەس چوو خۆشییەکەی جاران
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بە دوای وردەخاڵی تۆم
چارەیێک چ بکەم ئەی عەزیزم یاران

هۆنراوە: هاشم نانەوازادەگان