چۆپی فەتاح

وێنەگر

بە دەنگی: چۆپی فەتاح
شێوەزار: سۆرانی
104
چی هەڵدەبژێری وێنەگەر
چۆن ئەچیتە دونیای هونەر
کام بابەت و کام وێنە و ڕەنگ
شادی یا خەم، ئاشتی یا جەنگ
یا وێنەی خەڵکی دڵتەنگ

وێنەگەر چی هەڵدەبژێری
خاکی تابلۆ چۆن دەدێری
بابەتی دنیا کوچەکەت
یاخود ژوورە چوارسووچەکەت

ژوورەکەت لێوڕێژی ڕەنگە
ڕۆحت پڕاوپڕ لە دەنگە
بە کامە خاڵ و کامە خەت
وێنەی ڕۆحت یا هۆدەکەت
یا دەستە ماندووەکەت