ئەمین گەردیگلانی

ڕووناکی

بە دەنگی: ئەمین گەردیگلانی
شێوەزار: سۆرانی
92
تا دڵی ئێمە لە سایەی هونەرێ ڕووناکە
شەوی ئاواتی هەموو خەم لە بەرێ ڕووناکە

وەشەوارەی دەکەوێ چاوی زەمان زۆر بێ نوور
تا ژیان پڕ لە شەوە و چەرمەسەرێ، ڕووناکە

تاکوو باخی گوڵەهیوایە هەبێ و تینوو بێ
چاوی ئەسرینی هەموو دەربەدەرێ ڕووناکە

بەسیە ڕەشبینی تەمی خەم لە دڵت دەرباوێ
کانی فرمێسکی لە قوڕ دێتەدەرێ، ڕووناکە

دەنکە بارانە لە نێو ڕۆحی ڕەشی هەورایە
بۆخەمی پیرەزەوی دادەوەرێ، ڕووناکە

خۆر کە بۆماچی زەوی دانەگەڕێ ناشلوێ
ماچی ئەستێرە بکا هەر لە سەرێ، ڕووناکە

مانگی ڕووت جووتە لە بن دوو پەڵە هەوری ڕەشدا
بە نیگای خۆری مە هەریەک لە بەرێ ڕووناکە

چاو لە من داگری چاوت بە گەشی هەڵدێنی
تاکوو ئەستێرە مژۆڵی دەلەرێ، ڕووناکە