فواد ئەحمەد

بە زولف و ڕوخسار

بە دەنگی: فواد ئەحمەد
شێوەزار: سۆرانی
379
ئەرێ ئەی زولف و ڕوخسار سەنەمی چۆن ماهی تابم
دەمەکە و خەندەکەی نیگاهت نەمەک و مەزەی شەڕابم
من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەری غەمزەکەی جەلابم
بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟
وەرەوە، بە شەرتی جاران، ڕۆژی سەد جارت فیدا بم

بە وێرانەی دڵی شێواوم شین و واوەیلایە و ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆ سۆ
بوومە ئەفسانەی وڵاتان: شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
خاڵی چاو و گۆشەی ئەبرۆت دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یا بمکە پیری مەیخانە، یا مریدی خانەقات بم

ڕووحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە، تا بە کەی کوشتەی نازت بم؟
دەمەکەت وە خەندە بێنە، تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێکی بە کەرەم بمدوێنە من فدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم!

عاشق وا دەبێ، بە هەموو دەم چاو پڕ ئاو، دڵ پڕ ئاو و مەحزوون
پێی هەوای بشکێ، پێی نەمینێ غەیری هۆ لە دەروون و بیروون
خاکی ڕێی دولبەر وا بزانێ سورمەیە بۆ چاوی پڕخوون
سەگەکەی ڕێبازی لەیلێ وەرە سەر دوو چاوی مەجنوون
دونیام ئەو ڕۆژە لێ ڕوونە خاکی بەرپێی ئاشنات بم