ئەمین گەردیگلانی

ڕابواردن

بە دەنگی: ئەمین گەردیگلانی
شێوەزار: سۆرانی
124
بێزارم بێزارم بێزار
لەو دنیایەی تێدا دەژین
مرۆڤی دیل و دەسخەرۆ
ئەو دیلانە چەشنی ئاژەڵی دەستەمۆ
دەکەونە دووی گزە و دەهۆ و فێڵ و درۆ

بێزارم بێزارم بێزار
لە مرۆڤی بێ ئەندێشە و بێ پنج و ڕەگ
بۆ ڕابواردن هێندێکیان حەزیان لە شەرەکەڵە شێرە و هێندێکیشیان لە شەرە سەگ

بە هاندانێکی زۆر سادەش بە گژ یەکتریاندا دەکەن
ئێمەش وەک ئەو ئاژەڵانە دنیا خۆران لە یەکتریمان بەردەدەن

من بیر لەوە دەکەمەوە
ئێمەی گەوجی
مێشک خەسیوی دانیشتووی ئەم ڕۆژهەڵاتەی ناوەڕاست
کە ئاوا بە کوشت و بڕی یەکتر فێرین،
مرۆڤی خاوەن ئاوەزین یاخۆ سەگ و کەڵەشێرین؟