ئەردەڵان بەکر

چاوجوان چاوجوان

بە دەنگی: ئەردەڵان بەکر
شێوەزار: سۆرانی
106
خوەزیا لەم دنیا دەی دەی پیری نەبوایە
خوەزیا لەم دنیا دەی دەی جوان یارم بوایە
چاوجوان چاوجوان چاوجوان
جوانیت بەهرەی خوایە

ڕۆژێ نەتدیبام گیانە بێ شک دەمردی
ڕۆژێ نەتدیبام جوانێ بێ شک دەمردی
لەیلا لە ڕای خوا دەی کێ وای لێ کردی؟
لەیلا پێم بڵێ دەی کێ بوو وا وای لێ کردی؟
چاوجوان چاوجوان چاوجوان
جوانیت بەهرەی خوایە

هێندەم نەماوە گیانە بمنێن لە قەفەس
نە چاو تێر دەبێ جوان دەی نە وەی وەی قەفەس
نە چاو تێر دەبێ جوانێ ئاخ نە قەفەس
چاوجوان چاوجوان چاوجوان
جوانیت بەهرەی خوایە

بمزانیایە جارێکی تر سێبەرت سێبەرم* شانە ناکاتەوە
بمزانیایە جارێکی تر خەیامی دەروونی هەڵچووت پێکی وشەی شیعرەکانم ناخواتەوە
پشکۆی ئاگردانی هەزار ساڵەم* دەهێنایە سەر لێوی خۆم
تا پێت بڵێم
چیتر من و تۆ بە یەک ناگەینەوە!

نە ماڵم دەوێ دەی دەی نە گەنجی دونیا
باڵای تۆم دەوێ گیان دەی بە تاقی تەنیا
چاوجوان چاوجوان چاوجوان
جوانیت بەهرەی خوایە

باڵاکەت بەرزە جوانێ بەقەد ئەو بییە
تۆ منت کوشتووە جوانێ لەم غەریبییە
چاوجوان چاوجوان چاوجوان
جوانیت بەهرەی خوایە
هۆنراوە مەقام: پەشێو
*= ئەو بەشانە لە هۆنراوەێ شاعیردا بە شێوەی "سێبەرم سێبەرت شانە ناکاتەوە" و "پشکۆی هەزار ئاگردانم" هاتووە.