چالاک ماملێ

سروشت

بە دەنگی: چالاک ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
88
سروشت هەواڵێکی ڕەشی
بە گوێچکەماندا چرپاندووە
ڕۆژگاری شووم لە هەر لایێ
کۆتری خەندەی لەسەر لێوی
ئێمەی هەژار و ماندووژین تۆراندووە!
ئەی ئەوانەی هەردەم زیندوون
تاڵی و سوێری و ئازارچەشتوون
کۆچتان بەرگی ماتەمێک بوو
کرایە بەر دڵی شار
و ئاسۆ بەرگی ڕەشی پۆشی
شالوورەکان قوڕگیان بەسترا
بادەی بێدەنگییان نۆشی