بێنام تاهیری

وەرە ساقی

بە دەنگی: بێنام تاهیری
ئەلبۆم: ڤینۆس
شێوەزار: سۆرانی
92
وەرە ساقی مەستم کە زۆر دڵم تەنگە
یەک لە دوای یەک مەی بێنە مەڵێ درەنگە
ساقی وەرە مەستم کە تۆ بێ دڵیی من مەکە
یاران دڵیان شکانووم تۆیش زوڵم مەکە

شەو هەتا ڕۆژ من نانووم لەبەر دەرد و خەم
زەمانە پیری کردووم بێ یار و هاودەم
لە دەس جەوری زەمانە من بوومەتە دێوانە
دنیا دەوران دەورانە ئەی داد و بێداد

فەلەک ڕەحمێ بە حاڵم هۆشم نەماوە
لە دەس دۆست و یارانم جەفام کێشاوە
هاوار بەرم من بۆ کێ دڵم خوێنی لێ ئەچکێ
ساقی مەیم بۆ بێنە با فرمێسک نەتکێ

وەرە ساقی دەروونم کەیلە لەبۆ من بێنە مەی
زاڵمی دەوران کوشتمی جەفا تا بە کەی
نەماوە سەفاکەی جاران نەماوە خۆشییەکەی
هەتا نەمردووم وە فریام کەوە دەی
ئەی خوا نەمام سووتان تا بە کەی