بە بێباکی دەمێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی
دەبێ حاڵی چ بێ بولبول بەهار زۆر پێنەچوو ڕۆیی؟
نیگار هات وا بە خەندە، کەوتە دونیا ئاه و ناڵەی من
بەهار هات غونچە پشکووت، دەنگی بولبول سوو بە سوو ڕۆیی
فیراقم کرد لە پاش تۆ، هیچ حەیاتم پێ نەما، قوربان
حەیاتی من کە تۆی، مەعلوومە نامێنم، ئاخ نامێنم، نامێنم کە تۆ ڕۆیی
لەسەر ماچێکی زاری خۆت کە نەتدا ڕەنگ نەبوو زیز بی
عەزیزم بێ وەفاییت کرد لەسەر هیچی نەبوو ڕۆیی
خەرامان هات و چوو دولبەر، 'وەفایی' ما بە ناکامی
درێغا عومری شیرینم چ زوو هات و چ زوو ڕۆیی؟
هۆنراوە: وەفایی