تاهیر تۆفیق

مەقامی دڵیشم چوو گوڵیشم چوو

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
116
دڵیشم چوو گوڵیشم چوو کە یاری گوڵعوزارم چوو
ئاخ نەما عەیشم لەگەڵ خۆشی بە تاراجی نیگارم چوو
بەهارا فەسڵی گوڵ دابێ سەدای* بولبولە لە هەر لایێ
گرینم سا سەمتوورە* کە غونچەی لالەزارم چوو
ئەگەر ئیقلیمی حەوت کیشوەر هەمووی گەنج و دووڕ و گەوهەر
بە چیم نایێتە پێش مەنزەرە کە دووڕی شاهوارم* چوو
چ پاشایی، چ دەروێشی غەمی عەشقت ئەگەر نۆشی
هەمیشە مەست و مەدهۆشی کە دۆستی خەمگوسارت* چوو
زەعیف و زەردی پاییزم لە زستان یار گوتی زیزم
بە تەن بیمار و دڵزیزم کە هاوین هات بەهارم چوو
بە داخی دەردی هیجرانی لە زەبری تیری موژگانی
وەهای کردوومە بریانی بە تەن ڕووحی ڕەوانم چوو

هۆنراوە: سانی
سەرچاوەی دەقی: لاپەڕەی فەیسبووکیی شیعری کوردی
*= لە هۆنراوەی شاعیردا ئەو بەشانە بە شێوەی "سەڵای"، "گرینم سەمتوورە سا"، "شەهسەوار" و "خەمگوسارم" هاتووە.