موعتادیی فەلەک دایمە هەر جەور و جەفایە
خۆ خاسسە لەگەڵ ئەهلی وەفایان* بێ وەفایە
یاڕەبب ڕەقیب تووشی بەڵا و دەرد و غەمێ بێ
بەو دەردەوە بناڵێنێ هەتا ڕۆژی جەزایە
بەو ڕیشەوە ئێستێ کە ڕەئیسێکە لەلای خۆی
تەزکیر کە تەزویرە، لەسەر دامی خەتایە
بۆ ماچی دەمی ساڵێکە سۆفی لە ڕەهندا
ئیمانی بەخت کرد و شوکر ماچی نەدایە
زاهید مەکە مەنعم کە دەکەم وەسفی گوڵی خۆم
گوڵغونچەیی من لاییقە موشتەق بە* سەنایە
هەر شوکری خودا بێنە جێ* تۆ کە ئەمیری*
خۆ ماڵی* ڕەقیب* کە هەموو جەور و جەفایە
خۆ تۆ خۆت پێم وتت من بێوەفا نیم
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بێوەفاییەکەت بە چاوی خۆم دیم
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا بێتن بەم لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە
وەی وەی زارا
شاهیدیم بۆ بدەن ئەو کچە نازدارە
بە لەنجە و لارە وەی وەی زارا
شاهیدیم بۆ بدەن ئەو کچە نازدارە
بە لەنجە و لارە دیدەم زارا
هۆنراوەی مەقام: حەریق
*= لە هۆنراوەی شاعیردا ئەو بەشانە بە شێوەی "زەکایان"، "لە" و "بێنە بەجێ تۆ کە حەریقی" هاتووە.