مستەفا دادار

نووری ڕوخسارت وەدەر خە

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
123
نووری ڕوخسارت وەدەر خە دەردی بێ دەرمانە شەو
زوڵمەتی زولفت لەسەر ڕووتە، لە ڕۆژ میوانە شەو

دوێ شکور مەردانە، من ڕێم بردە ناو زولفی سیات
تا بزانن، خەڵکی موڵکی دڵ، قەڵای مێردانە شەو

هەر لە مەغریب تا بەیانی بێ وچان دێت و دەچێ
هەر لە دووی خورشیدی خاوەر وێڵ و سەرگەردانە شەو
کوێر و نابینایە ئێستاکە لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەشپۆش و فەقیر و مات و بەستەزمانە شەو

قەدری شەو چا بگرە عاشق، شەمع و پەروانە دەڵێن
قەدری شەو چا بگرە چاوم، شەمع و پەروانە دەڵێن
سۆز و گریەی شەمع، هەر شەو سۆتنی پەروانە شەو
عاشق و مەعشووق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵک
گەر پەنای چاکت دەوێ، بۆ ئەو دووە بڕوانە شەو