نیمە پەروا بۆ ژمارەی زۆری تاوانکردنم
پشتیوانم هەر خودا بوو*؟؟؟ کاتی مردنم
چونکە دەسکردی دەسی خۆیم ئیدی پێویست نییە
بیری وا بکەم بۆ بەهەشت یاخۆ جەهەننەم بردنم
گەرد و گوڵی بەیان بوو سبا کیتابی هێنا
لەو یارە نازەنینە* ڕاز و عیتابی هێنا
لە خۆشییا کە قاسید هات و جوابی هێنا
ساقی لە پەردە دەرهات جامێ* شەرابی هێنا
دڵ خیرە ما لە حیرەت مەه ئافتابی هێنا
وا قەوم و خێش تەبیبیان هێنا هاتن بە دەستە
دەستێکی دا لە دەستم فەرمووی کە چیتە هەستە
پێم کوت* دەرمانی دەردم لای تۆ نییە مەوەستە
تیماری چاکی سینەم ڕاجیع بە چاوی مەستە
بەختیش موافیقی عیشق بۆ من خرابی هێنا
ئەرێ جا لەبەر ئەو بەژنەت دەمرم دەڵێی کارگی کەمایە
نەخۆشی خاڵ موحسینم گیان بە سڵامەتی ژیلایە
خۆش بێ ئاغای عەباسی چون [فایلەکە لێرەدا دەپچڕێ]
*؟؟؟= ئەو بەشەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
هۆنراوەی گۆرانی: فایق بێکەس
*= ئەو وشانە لە هۆنراوەی شاعیردا بە شێوەی "نازدارەوە"، "جامی" و "وتم" هاتووە.