ناسر ڕەزازی

دیدەم زارا ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
117
دەوای دەردەکەم ئایشێ ناڵچەی زێری لە کەوشێ
ئاوی گوڵان دەدێرێ ماندوو بووە دەستی دێشێ
هەری زریان خەجاڵەت بی تۆز لە یارم نەنیشێ
پشتوێندەکەی کراوە لۆیەکی لە دووی دەخشێ
بەین و بەینەڵڵا جوانە لەگەڵ ڕۆجیار دەدرەوشێ
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

شەدەی بەستووە بریانی دەسرۆکەی تۆزێ تیلە
قامکی بۆ ئەنگوستیلە بەرۆکی بۆ دەرزیلە
لەسەر چی لێم تۆراوە زیزبوونی بێ دەلیلە
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
کراس مەخمەر دارابی لە باڵایدا دووراوە
نە کورتە و نە درێژە لەسەر پەنجەی وێساوە
لەبەر ئەو دایکە دەمرم مەمکی سەر زاری ناوە
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

ئەو قورعانەی بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جارەی دەستت دادا بۆ مزگەوتت بردەوە
بۆخۆت کەیفم بۆ دەکەی بە گەردنی زەردەوە
ئەمنت ماڵوێران کردووە بە هەناسەی سەردەوە
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە