من فیدایی چاوەکانت هێندە گریانم مەکە
تۆ بە جوانیی* زوڵفەکانت دڵپەرێشانم مەکە
تیری موژگانت ئەوا داناوە نێو ئەبرۆ کەوان*
بەو کەوەند و بەو کەوانە تیرەبارانم مەکە*
گەر وەکوو تەرسا دەکەی تاڵانی عەقڵ و هۆشی من
تالیبی زیننارە هەر وەک شەیخی سەنعانم مەکە
دڵ لە دەوری ڕوویی شەمعت شەو وەکوو پەروانەیە
ئەی چراخی عاشقان وا مەنعی* سووتانم مەکە
گەر وەکوو تەرسا دەکەی تاڵانی عەقڵ و هۆشی من
تالیبی زیننارە هەر وەک شەیخی سەنعانم مەکە