کوورەی دڵ گەرمەن توخوا وەختی لاڵیشەن
بۆ فێنکی دڵ گریان وەختشەن
دەزانی چاوم پڕ لە گریانە
دڵەکەی هەردکمان بۆ یەک شەڕیانە
یاخوا لە لای من دوور نەبی ساتێ
نەک لە ئاهی من بسووتێ وڵاتێ
ئەی خوا لە ناڵەم ئاسمان سووتاوە
کوورەی جەحانم لێم داخراوە
بێ یار بێ هاودەم بە تەنیا ماوم
لە گێژی دەریای خەما خنکاوم
خەم دڵەم لافاو بۆ گۆم بردوومی
خەڵکان خەم ئەکڕن من خەم خواردمی
هەرچی ئەکەفمە بیر خوەشییەکان زوو
ئەویش خەوێ بوو لە دەسمان دەرچوو
هەرچی ئەکەفمە توخوا بیر خوەشییەکانتەو
وا ئەزانم ئایسەو هایتە لای دەسمەو
زندان کراوی ئەی خاکم بە سەر
نەمرم لە زیندان ئەوتێرمە دەر
خۆ من دەزانم دەی دڵەکەت ناخۆشە
گەردوون خستووتیە ئەو چاڵە ڕەشە
نازارەکەی من، دڵدارەکەی من
دۆس پار و پێرار مەولوو لێم بووە بە دوژمن
بۆچی دات لە با توخوا کۆچت بەتاڵە
نازارێ وەک تۆ ئیتر مەحاڵە
من چی بکەم لە دەس خوا زەمانەی بێ پۆ
لەگەڵ بەدبەختیم ناکا گفتوگۆ
کلەکەی کێف توور کەم کە لە چاوو
خۆ لە لەیلاخا دەرچووە ناوو
چاوی ڕەشتووە توخوا بە کلەمووسایی
بۆ جایەڵ کوشتن لێرە وێساوی
گۆنای لە وێنەی وەنەوشەی خوەشبۆ
خانزادەی کوردە و عێلی جوانڕۆ
ئەو لا گۆنایەت گوڵناریم نییە
ئەیژن لە قیامەت ڕزگاریم نییە
با شەرت بێ لە داخ توخوا دڵەکەی ڕەنجەڕۆ
نیشانەی بەختم زیر و زەبەر بۆ
شەرت بێ لە داخی توخوا کەمشەرتییەکەی دۆس
ئیتر نەگەڕنم نە شەم نە فانۆس
من هەرچیک ئەکەم دەردیسەر ئەکا
گوناحم نییە خوەشتم گەرەکە