هاتم وا بەری بەیان، تیشکی هەتاو ببینم
نەمزانی نەماوە تاو ئاسمان تاریک ئەبینم
هاتم وا شنەی شەماڵ، جوانیی بەهار ببینم
نەمزانی وەریوە گوڵ زەردیی خەزان ئەبینم
ڕۆیشتی تۆ کۆچت کرد شادیت لەگەڵ خۆتا برد
ئاخ کە دنیا چەن بێوەفایە ئێش و دەردی تێدایە
چی ئەبوو گەر ژیان هەتا هەتا بووایە
چی ئەبوو گەر تاڵی قژ هەر سیا بووایە
چی ئەبوو گەر سەفەر و کۆچ هەرگیز نەبوایە
چی ئەبوو گەر ژیان هەمووی هەر خەون بووایە
نە دڵی کەس لە دووریی دڵێ ئەشکا
نە عومری کەس ئەکەوتە بەر ڕەشەبا
نە یاد ئەبووە کتێبی یادگاریی کەس
نە خاک ئەیگرتە باوەش ئازیزی کەس
ڕۆیشتی تۆ کۆچت کرد شادیت لەگەڵ خۆتا برد
ئاخ کە دنیا چەن بێوەفایە ئێش و دەردی تێدایە
هاتم وا بەری بەیان، تیشکی هەتاو ببینم
نەمزانی نەماوە تاو، ئاسمان تاریک ئەبینم
هاتم وا شەمی شەوان نازی دڵم بکێشم
نەمزانی لەباتیی ناز ئاخ و حەسرەت ئەکێشم
ڕۆیشتی تۆ کۆچت کرد شادیت لەگەڵ خۆتا برد
ئاخ کە دنیا چەن بێوەفایە ئێش و دەردی تێدایە