محەمەد دانیش

تیشکی مانگەشەو

بە دەنگی: محەمەد دانیش
شێوەزار: سۆرانی
88
لە بەر تیشکی مانگەشەو
لەسەر نەغمەی قاسپەی کەو
بۆت ئەنووسم وشەی بە کوڵ
لەسەر پەڕەی ناسکی گوڵ
وشەکانم خوێنی دڵە
فرمێسکی مەلی سەر چڵە
کڵپەی دەروونی سووتاوە
تاسەی ئاواتی خنکاوە

لەگەڵ سروەی شنەی بەیان
ئەنێرم بۆت ئارامی گیان
وەک پەپوولە کە بۆ ئاگر
خۆی بەر ئەدا لە هەموو گڕ
با نامەکەشم وەک دڵم
تێی بەر بێ ئاگر و هەڵم
ئەو دەستەیەی کە ئەسووتێ
ژیلەمۆیەکی بۆ نووسێ