محەمەد دانیش

دەردی دووری

بە دەنگی: محەمەد دانیش
شێوەزار: سۆرانی
168
دەردی دووریت زۆر گرانە دڵبەرا هیجران بەسە
دڵ وەکوو پەروانە سووتا چاوەکەم گریان* بەسە
عاقڵان شەیدا دەبن ڕووبەندی سەر ڕووت* لامەدە
عاشقان کوشتەی جەفاتن قەتڵی مەزلوومان بەسە

هەرچی بووم بردی بە تاڵان تورکی مەستی چاوەکەت
تاقەت و سەبر و قەرارم پێ نەما تاڵان بەسە
شاهیدم فرمێسکی خوێنینە کە تۆ جەرگت بڕیم
عاشقی ڕووتم ئەگەر تەقسیرە گەر تاوان بەسە

گەر قسەی عیشقی گوڵ و بولبول لە لات ئەفسانەیە
تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش بولبولی گریان بەسە

دەردی دووریت زۆر گرانە دڵبەرا هیجران بەسە
دڵ وەکوو پەروانە سووتا چاوەکەم گریان بەسە
عاقڵان شەیدا دەبن ڕووبەندی سەر ڕووت لامەدە
عاشقان کوشتەی جەفاتن قەتڵی مەزلوومان بەسە

هۆنراوە: حەقیقی
*= ئەو وشانە لە هۆنراوەی شاعیردا بە شێوەی "سووتان" و "ڕوو" هاتوون.