زەکەریا عەبدوڵڵا

چاوەڕێتم

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: لاپەڕەی سپی
شێوەزار: سۆرانی
60
چاوەڕێتم نازەنین من ڕۆژ و شەوانە
دڵ سووتاوی ماچێکی گەرمی ئەو لێوانە
بێنە بۆن کەم لە سینەت ئەو جووتە سێوانە
دڵی شەیدام عاشقە بۆ تۆ چاوەڕوانە
وەرە جوانێ من دنیام لەگەڵ تۆوە جوانە
دەستم بگرە و ڕاماڵە هەرچی دەرد و ژانە

تۆ تەنیا ئاواتمی من بێ تۆ ژینم ناوێ
ئاخر تۆ خۆت دەزانی دڵم کەوتووەتە داوێ
لێمگەڕێ تێر بم لە تۆ دڵ بکا ئۆخەی تاوێ
توخواکەی بەزەییت بێ بە عیشقی دڵسووتاوێ
ئەم دڵە شێتەم بگرە و لە دەریای عیشقت باوێ

چاوەڕێتم نازەنین من ڕۆژ و شەوانە
دڵ سووتاوی ماچێکی گەرمی ئەو لێوانە
بێنە بۆن کەم لە سینەت ئەو جووتە سێوانە
دڵی شەیدام عاشقە بۆ تۆ چاوەڕوانە
وەرە جوانێ من دنیام لەگەڵ تۆوە جوانە
دەستم بگرە و ڕاماڵە هەرچی دەرد و ژانە

دڵی شەیدام عاشقی چاوی جوانی تۆیە
ئاخر گوڵێ عاشقبوون بێ بۆنە و بێ هۆیە
لە دنیادا عەشق نەبێ هەموو شتێ درۆیە
بێ دڵداری ئەم ژینە هەر گریە و ڕۆڕۆیە

وەرە جوانێ من دنیام لەگەڵ تۆوە جوانە
دەستم بگرە و ڕاماڵە هەرچی دەرد و ژانە

بۆ ئەسیری عیشقی خۆت ماچێ بێنە بە دیاری
ماچی لێوی شیرینی وەکوو خونچەی بەهاری
وەرە ماڵم ئاوا کە لە ئەوین و دڵداری
ژینم پڕ کە لە شادی لەوپەڕی بەختیاری
وەرە کەس وەک تۆ نییە تۆ جوانترینی یاری

تۆ تەنیا ئاواتمی من بێ تۆ ژینم ناوێ
ئاخر تۆ خۆت دەزانی دڵم کەوتووەتە داوێ
لێمگەڕێ تێر بم لە تۆ دڵ بکا ئۆخەی تاوێ
توخواکەی بەزەییت بێ بە عیشقی دڵسووتاوێ
ئەم دڵە شێتەم بگرە و لە دەریای عیشقت باوێ

چاوەڕێتم نازەنین من ڕۆژ و شەوانە
دڵ سووتاوی ماچێکی گەرمی ئەو لێوانە
بێنە بۆن کەم لە سینەت ئەو جووتە سێوانە
دڵی شەیدام عاشقە بۆ تۆ چاوەڕوانە
وەرە جوانێ من دنیام لەگەڵ تۆوە جوانە
دەستم بگرە و ڕاماڵە هەرچی دەرد و ژانە