توخوا بەسە گوێ ناگرم لەم قسانەی هەر وەکوو بەرد
دەیشکێنی دڵی شووشەم ژینت کردم بە ئاه و دەرد
توخوا بەسە گوێ ناگرم لە تۆی بێ هەست تۆی پڕ مەبەست
دیارە هەرگیز تۆ ناگۆڕێی بۆیە پەنجەی عەشقی خۆم گەست
تۆ ڕووخاندت ورەی عەشقم بە ڕەشەبای وشەکانت
بریندار بوو دڵم زۆر جار بە دەستی تۆ و خەمەکانت
تۆ شکاندت غرووری من، منێک بە دڵ خۆشم ویستی
سادەیی من وای لە تۆ کرد هەر ڕۆژ چیرۆکێ هەڵبەستی
ئیتر نە، ئیتر نە، گوێ ناگرم
گوێ ناگرم، گوێ ناگرم
ئیتر بەسە گوێ ناگرم
بەم قسانە چاک بزانە جارێک ئەژیم سەد جار ئەمرم
گوێ ناگرم
کە دەتبینم لە ڕوخسارت پەشیمانیت پێوە دیارە
پەشیمانی لە عەشقی من، زۆر گلەییت لە ڕۆژگارە
بۆیە دەمێکە ماندوو بووی لە لات سەختە ئەم ڕێگایە
بەڵام دڵت بە ناچاری لە ژێر حوکمی ویژداندایە
ئیتر نە، ئیتر نە، گوێ ناگرم
گوێ ناگرم، گوێ ناگرم
ئیتر بەسە گوێ ناگرم
بەم قسانە چاک بزانە جارێک ئەژیم سەد جار ئەمرم
گوێ ناگرم
من ئەزانم بەزەییت دێ بە حاڵی منی دێوانە
دەنا لای تۆ خواحافیزی وشەیێکی زۆر ئاسانە
ئیتر نە، نە، نە
گوێ ناگرم