بۆم بلێ تۆزە تۆزە
هەوری لە ملان ئالۆزە
باسکم وە ژوور سەری دە
جەهەندەم دەشکێ گۆزە
لەبەر بەدکار ناوێرم لێی کەم جەژنە پیرۆزە
وەرە دەستم دستۆکە بەم گەرما و تەپ و تۆزە
ئاوری لە من بەرداوە خالی شینی پیرۆزە
بەژنرێکی وەکوو تۆ لە هیچ کوێ نەبینراوە
زولفت چنووری کاوان بێ باران سەوز کراوە
برۆت مانگی یەک شەوە چۆن وا جوان چەمێنراوە
روومەت بەفری گمۆیە خوێناوی پیا رژاوە
چاوت پیالەی مەستانە شەرابی تێ کراوە
برژانگت وێنەی پەیکان راست و تیژ دادراوە
جووتە لێوی قەیتانت لەسەر یەک دانراوە
ددانت وەکوو مرواری بە وردی ریز کراوە
روومەت بەفری گمۆیە خوێناوی پیا رژاوە
چاوت پیالەی مەستانە شەرابی تێ کراوە
بۆم بلێ تۆزە تۆزە...