محەمەد ماملێ

باران باران ٢

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
50
دەستی من وە بان کەلاموڵڵا بێ
لە تۆ شیرینتر ئەزیزەکەم مەگەر ئەڵڵا بێ
باران باران، باران باران، دەبارێ باران
ئەی لە چی دەگەڕای ئەزیزەکەم لە گوڵی بەهاران

شەدێک دەرهاتووە لە بۆکان باوە
عەمر و ئەزیزم ئەزیزەکەم لە سەری ناوە
عەمر و دیدەی من ئەزیزەکەم لە سەری ناوە
باران باران، باران باران، نم نم تەڕمی کرد
عیشقی چاوجوانو نازەنینەکەم لە دین دەرمی کرد

لە وڵاتی خۆمان کێوێک دیارە
بە قەد ئەو کێوە ئەزیزەکەم خەم لە دڵم بارە
باران باران، باران باران، نم نم تەڕمی کرد
عیشقی چاوجوانو نازەنینەکەم لە دین دەرمی کرد