محەمەد ماملێ

بارانە و بارانە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
53
خودا داکەی بارانێک شەو کزەی شەماڵ بێ بە شەو
بیدا لە خاڵی لەیلام ئەی بەڵکوو ڕاپەڕێ لە خەو

ئەی بارانە و بارانە ئەی هەوای چۆمی مەجیدخان
لەسەر باڵاکەی بەرزت ئەی با بمکەن تیرەباران
ئەی دەستی منت بێ بە دامان

گیانە باران دەبارێ ئەی هاوار فەسڵی ئێوارێ
جوانێ گیان فەسڵی ئێوارێ
گیانە زۆر پیس قەوماوە ئەی جوانێ لە من و لە یارێ
ئەی هاوار لە من و لە یارێ

ئەی بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی تازە
لە بەرت زەحمەت نەبێ ئەی تەشریف بێنە دەروازە
جا تەشریف بێنە دەروازە

گیانە باران دەبارێ ئەی هاوار دە نیوەشەودا
جوانێ گیان دە نیوەشەودا
گیانە دەیدا لە یارێ ئەی هاوار لەو خرپەی خەودا
جوانێ گیان لە شیرینخەودا

ئەی بارانە و بارانە ئەی هەوای چۆمی مەجیدخان
لەسەر باڵاکەی بەرزت ئەی با بمکەن تیرەباران
ئەی دەستی منت بێ بە دامان

گیانە باران دەبارێ ئەی هاوار بەری بەیانە
جوانێ گیان بەری بەیانە
گیانە کەزیەی دە یارێ ئەی هاوار پەخش و پەخشانە
جوانێ گیان پەخش و پەخشانە

ئەی بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی تازە
لە بەرت زەحمەت نەبێ ئەی تەشریف بێنە دەروازە
جا تەشریف بێنە دەروازە