بەرهەم حەسەن

چۆن دڵم دێت

بە دەنگی: بەرهەم حەسەن
شێوەزار: سۆرانی
60
چۆن دڵم بێنێ لێت دوور کەومەوە
غەمی چەن ساڵەم چۆن بیر بەرمەوە
ڕەنجی چەن ساڵەم چۆن بیر بەرمەوە
ئای چۆن بیر بەرمەوە

کزەی گەردەلوول شەوی جێژوانم
گوڵی ئومێدی لێ هەڵوەرانم
چۆن ڕۆشن بکەم شەوانی دووریم
بە هیچ نیگایەک نایە سەبووریم
ئای نایە سەبووریم

ئیتر لە دوای تۆ کێ ئازیزم بێ
کێ غەمخۆرەکەی هەست و سۆزم بێ
چۆن بەرایی بێ ئەم جووتە چاوە
هەڵبێ و بڕوانێ بە ڕووی دنیاوە

تا کەی چاوەڕوان مژدەی ئاوات بین
پەیمان نەبەستین دوور و غەمناک بین
هەریەک لە لایەک ڕۆژ بکەینەوە
بە وێڵی بمرین نەگەڕێینەوە ئای نەگەڕێینەوە

با هەردوو بە جووت ڕێگایەک بگیرین
غەم بەجێ بێڵین فرمێسک بسڕین
دەس لە ئومێد و هیوا بەرنەدەین
بۆ یەک دڵسۆز بین بە ئامانج ئەگەین
ئای بە ئامانج ئەگەین