بەرهەم حەسەن

ئەمشەو نیگات تارماییە

بە دەنگی: بەرهەم حەسەن
شێوەزار: سۆرانی
73
ئەمشەو نیگات تارماییە لە ژوور سەرم سەما ئەکا
دڵم دەروێشی تەکیەتە لە خانەقا دوعا ئەکا
خەفەت مەخۆ زەمەنێکە لە یەکی دوور کردینەوە
ڕۆژێ دادێ وەکوو جاران بە یەکتر شاد ببینەوە
کەس شک نابم بێجگەلە تۆ لەم شارەدا بملاوێنێ
ماڵی تەنیاییم خامۆشە وا خەریکە هەرەس دێنێ

هەرچەن ئەکەم دەنگێ نییە سەبووری بێ بۆ گشت گیانم
گۆچانێ بێ بۆ ماندوێتیم دەستم بگرێ بۆ هەڵسانم
لەو ڕۆژەوەی کە ئاشنات بووم هەر ناوی تۆم لەسەر دەمە
خوا ئەزانێ حەزی ئێمە وەک عەشقەکەی وەلی و شەمە
کەس شک نابم بێجگەلە تۆ لەم شارەدا بملاوێنێ
ماڵی تەنیاییم خامۆشە وا خەریکە هەرەس دێنێ

با پێکەوە لەم ژینەدا تروسکەی حەز و هیوا بین
بۆ یەک بژین بۆ یەک بمرین هەڵگری ئاڵای وەفا بین
ئەوسا ژیان بەهەشتێکە من و تۆ تیایە ساوا بین
لە ئامێزی یەکتریدا تا دنیا مابێ پیر نابین
کەس شک نابم بێجگەلە تۆ لەم شارەدا بملاوێنێ
ماڵی تەنیاییم خامۆشە وا خەریکە هەرەس دێنێ

وەرە گیانە بە کامێرای ئەو ڕوخسارە کش و ماتەت
وێنەی ڕەنگی زەردم بگرە، بگرە
لە ئەلبومە شێواوەکەی پەڕەی دڵدا بۆ ئەبەدی هەڵی بگرە
گیانە من کەشکۆڵی غوربەتم لە شانە و ئەم وەسیەتەت پێ ئەسپێرم
نەک گەڵاڕێزانی تەمەن بێت و ئیتر نەتوانم لە دووریشەوە نامەیەکت بۆ بنێرم