حسام لوڕنژاد

کیژی کورمانج

بە دەنگی: حسام لوڕنژاد
شێوەزار: سۆرانی
46
لەبەر ئەو چاوەت دەمرم جاروبار هەڵیاندێنی
ڕازیم بە ماڵی دنیا ئیمانم لێ نەستێنێ
گۆچانی بە دەست گرتووە و دەچێ بۆ مەڕشەوێنێ
یارم کیژی کورمانجە و پێنسەد بەگزادەی دێنێ
چاوت پڕ غەمزە و نازن یا هەر وا پڕ لە ڕازن
ڕەجایە کەی بتبینم یاری پڕ غەمزە و نازم
دەترسم زوو نەتبینم هەتا من بێم بتخوازن
ئاورت لە جەرگم بەردا کوشتمت بە زەنگی بازن

دەوای دەردم ئەو یارە ئەنتیکە و مەزەدارە
ناوێرێ سەری هەڵێنێ هەر دەڵێی تەوبەکارە
بێجەگەلە منی ماڵوێران سەد کەس بۆی دەردەدارە
ڕەبی موبارەکی بێ ئەو بازن و دوو گوارە
چاوت پڕ غەمزە و نازن یا هەر وا پڕ لە ڕازن
ڕەجایە کەی بتبینم یاری پڕ غەمزە و نازم
دەترسم زوو نەتبینم هەتا من بێم بتخوازن
ئاورت لە جەرگم بەردا کوشتمت بە زەنگی بازن

لەبەر چاوم زۆر جوانی دەمهەوێ ڕەسمت بگرم
ڕۆژێ بیست و دوو جاران لەبەر نیونازت بمرم
ئەگەر ببیە حەڵاڵم بزانە قەدرت دەگرم
ئەو شانەم ماندوو ببێ بەو شانی دیت هەڵدەگرم
چاوت پڕ غەمزە و نازن یا هەر وا پڕ لە ڕازن
ڕەجایە کەی بتبینم یاری پڕ غەمزە و نازم
دەترسم زوو نەتبینم هەتا من بێم بتخوازن
ئاورت لە جەرگم بەردا کوشتمت بە زەنگی بازن