شادی غوڵامی لوقمان سەلیم

دیدەم زارا و گرتمت بەستمت

بە دەنگی: شادی غوڵامی و لوقمان سەلیم
شێوەزار: سۆرانی
51
گریان لە هەور فێر بووم پێکەنین لە وەنەوشە
تێکچوونە لەگەڵ یارێ ئاشتبوونەوەی زۆر خۆشە
جار جارە، جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

باریکەی خاسەکەوێ دڵم بێ تۆ ناسرەوێ
زۆر لەمێژە بە تەمام جارێ بۆم هەڵناکەوێ
لە ڕێی کانی تووشی بووم پێم وت بتبینم شەوێ
دەڵێ ڕێگایە بەردە چیت لە گیانی من دەوێ
جار جارە، جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

گرتمت، کوشتمت، بردمت، سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

سەبر و قەرارت بردم کەمشەرتیت لەگەڵ کردم
دە برۆ وازم لێ بێنە بەسیە من بۆ تۆ مردم
گرتمت، کوشتمت، بردمت، سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

غەمگین و دڵپەشێوم بڕوانە باری لێوم
ئەتۆ مەجبوورت کردووم وەی قوڕ بەسەر بپێوم
گرتمت، کوشتمت، بردمت، سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت