کاژاو شەوکەت

قژی نەرمت

بە دەنگی: کاژاو شەوکەت
شێوەزار: سۆرانی
106
قژی نەرمی* وەکوو تاڵی خۆرەتاوە
بە سەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو
نەغمەی شیرین ئاوازی پڕ* لە دەنگا
ورشەی سەرنج لە ناو چاوێکی مەنگا
درەختەکەی سەر کانییەکەی باخی چەم
پێئەکەنێت و گەڵای ئەڵێن پڕ بە دەم*
لە بیرمانە مناڵ بووین* لەناو باخا
زەردەی دەمان* ئەدا بە پشتی داخا
تۆ بنواڕە ئەو کانییە نازدارە
ئێستاش وێنەی هەردووکمانی تیا دیارە
قژی نەرمی وەکوو تاڵی خۆرەتاوە
بە سەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو

قژی زەردی* وەکوو تاڵی خۆرەتاوە
بە سەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو
نەغمەی شیرین ئاوازی پڕ لە دەنگا
ورشەی سەرنج لە ناو چاوێکی مەنگا
خاڵیکی کاڵ نەخشێکی جوان لەسەر ڕوو
بەژن و باڵات وردیلە و ڕێک و هەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕووە هی ئەو لێوە
فریشتەی هەستی* هی ئەم دڵە بزێوە
وای لێ ئەکا بێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی

قژی زەردی* وەکوو تاڵی خۆرەتاوە
بە سەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو

هۆنراوە: کامەران موکری
*= ئەو وشانەی کە لە هۆنراوەی شاعیردا بە شێوەیەکی دی هاتوون بریتین لە:
نەرمی= نەرمت
پڕ= خۆش
پێئەکەنێت و گەڵای ئەڵێن= پێئەکەنێ گەڵای ئەڵێن
مناڵ بووین= مناڵ بوون
دەمان= دەمتان
قژی زەردی= قژی نەرمت
هەستی= هەست