
هەناسێک لە من سۆزێک لە شەماڵ
سەبەبکاری من بێ بە کۆی زووخاڵ
بێ بە کۆی زووخاڵ یار
باران بارانە ڕێزە بە ڕێزە
دایمە چاوێکم لە ڕێی کەرێزە
لە ڕێی کەرێزە یار
هەر دێت و دەڕوا مۆڕەم لێ دەکا
یاری چەن ساڵە حاشام لێ دەکا
حاشام لێ دەکا یار
باران بارانە دەبارێ باران
لە چی دەگەڕای، لە گوڵی بەهاران
لە گوڵی بەهاران یار
دەترسم بمرم بە جوانەمەرگی
بیبەم بە ژێر خاک ناڵەی دڵتەنگی
ناڵەی دڵتەنگی یار
باران بارانە سەحرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
وەرگەڕام لە دین